بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوونهوه
![](/media/6975/بەرێوەبەرایەتی_چاکسازی_وزانکۆی_پۆلیتەکنیکی_هەولێر_کۆدەبنەوە.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132701651810000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رێکەوتی 2021/7/6، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە مەبەستی داڕشتن و رێکخستنی ئەو خولانەی بڕیار دراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیک و بە پاڵپشتی هێزەکانی ئەڵمانیا لە کوردستان ئەنجام بدرێت، وەزارەتی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی، هەماهەنگییەکی ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجام دەدات لە چوار چێوەی ئەو هەوڵانەی دەدرێت بۆ بەرزکردنەوەی توانا و لێهاتوویی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە لەڕووی ئەکادیمیەوە.