Skip to the content

وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ وەفدێکی باڵای راوێژکارانی سەربازی ئەمریکا لە عێراق و هەرێم کۆبووە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی26ی ته‌مموزی ۲۰۲۱ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیکرد لە کۆلونێڵ هانن بەرپرسی ئۆفیسی هاریکاری ئەمنی ئەمریکا لەبەغدا و کۆلۆنێل دۆگلاس بەرپرسی ئۆفیسی ئەمنی ئەمریکا لەهەولێرو وەفدێکی یاوەریان.
له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده‌، ئه‌مینداری گشتیی و جمال محمد سه‌رۆكی ئه‌ركان و راوێژكاران و به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون. گفتوگۆکرا لەبارەی دوایین مەترسییەکانی داعش لەناوچەکەو، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگه و سوپای عێراق، هاوکات بەبایەخەوە تاوتوێی ناوەندەکانی هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری بەغدا کرا لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە. 
وەزیری پێشمەرگە، ستایشی هاوکاری و یارمەتییە لۆجیستی و سەربازی و راوێژکارانی سەربازی ئەمریکای کردو، پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شی بۆ دووپاتكردنەوە.
تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر پڕۆسەی چاکسازی وەزارەت و بۆ ئەمەش راوێژکارانی باڵای سەربازی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەکرد له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا هه‌نگاوی گرنگ و باشیان بڕیوه‌و چاوه‌ڕێی پێشكه‌وتنی زیاتریش ده‌كه‌ن.