یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌شداری له چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سه‌رۆكی نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ پاڵپشتی چاكسازی له كه‌رتی ئه‌منی، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات و ئاماده‌یی خۆی و تیمه‌كه‌ی بۆ به‌شداری له سه‌رخستن و پێشكه‌وتنی زیاتری پرۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه.
رۆژی 4ی ته‌مموزی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی كرد له كریستۆف بیوك، سه‌رۆكی نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ چاكسازی له‌بواری ئه‌منی و تیمێكی ئه‌فسه‌رانی باڵای یاوه‌ری.
له‌دیدارێكدا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌ی بوون، پڕۆسه‌ی چاكسازی و میكانیزمه‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پڕۆسه‌یه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: له پڕۆسه‌ی چاكسازی هه‌نگاوی باش چوینه‌ته پێشه‌وه، بۆ پێشكه‌وتنی زیاتر و فراوانكردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه پێویستیمان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه، وتیشی: به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له‌كارو به‌رنامه‌كانی تیمی راوێژكاری چاكسازی له بواری ئه‌منی سه‌ر به‌یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین.
نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ چاكسازی له‌كه‌رتی ئه‌منی، جه‌ختیكرده‌وه له پشتگیری و پاڵپشتی ناوه‌ند و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و عێراق، له‌م ڕووەشهوه دووپاتی كرده‌وه كه له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ورده‌كاری پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن و ئامانجیانه له‌پاڵ تیمه‌كانی هاوپه‌یمانان، ئه‌وانیش رۆڵی خۆیان بگێڕن و هاوكاری وه‌زاره‌ت بن.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا به‌گرنگییه‌وه له دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه و پاراستنی ئاسایش و ئارامی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌یان ڕووانی، هاوكات مه‌ترسییه‌كانی داعش و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تیرۆریستان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، بۆ ئه‌مه‌ش رێككه‌وتنی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر دروستكردنی چوار ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش به‌گرنگییه‌وه خرایه‌ڕوو، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: دروستكردنی ئه‌و ناوه‌ندانه هه‌نگاوێكی گرنكهو بپشتگیری ده‌كه‌ین و پێویست ده‌كات فراوانتر بكرێـت.