Skip to the content

عقید ویلیام دەیڤز، بەرپرسی هێزەکانی هاوپەیمانان وشاندێکی یاوەری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  رێکەوتی 2021/6/15، عقید ویلیام دەیڤز بەرپرسی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان وشاندی یاوەری، کە چەند ئەفسەرێکی هێزەکانی ئەڵمانیای لەخۆ گرتبوو، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە.عمید ی ئەندازیار نەبەز سەڵاح صدیق بەڕێوەبەری چاکسازی، دوایین بەرەوپێشوە چوونەکانی پرۆسەی چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە خستە ڕوو، دواتر داوای هاوکاری وپاڵپشتی زیاتری هاوپەیمانانی کرد، بۆ خێراکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی و بەدەستهێنانی دەستکەوت و ئامانجی زیاتر، لە بەرامبەردا عقید ویلیام دەیڤز، ئامادەیی هاوپەیمانانی پیشان دا، بۆ تەرخانکردنی راوێژکاری پێویست بۆ ژمارەیەک لەو پرۆژانەی چاکسازی، کە نەکەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەوانە پرۆژەی یەکخستنەوەی هێزەکانی ۷٠ و ۸٠ لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە، کار کردن بۆ پاڵپشتی پرۆژەی هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق.
لە کۆتاییدا، ئامادەیی هێزەکانی هاوپەیمانانی نیشاندا بۆ بەشداری و پێدانی راوێژی زیاتر بەو تیمانەی کار لەسەر پرۆژەکانی چاکسازی دەکەن.