فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر، كۆتایی ئه‌ركه‌كه‌ی راگه‌یاند
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی 29ی حوزه‌یرانی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له كۆڵۆنێڵ جولیات راوێژكاری باڵا و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم و وه‌فدێكی یاوه‌ری.
له‌دیدارێكدا، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر كۆتایی ئه‌ركه‌كه‌ی به وه‌زیری پێشمه‌رگه راگه‌یاند.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی ئه‌رك و كاری ماوه‌ی رابردووی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای كرد، له هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و راشیگه‌یاند: شانازی به پێكه‌وه كاركردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین، كه رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه له به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، دووپاتیكرده‌وه، كه به درێژایی كاركردنی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، قاره‌مانێتی و دڵسۆزی له پێشمه‌رگه‌دا بینیوه، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌شم پێشمه‌رگه له‌بیرناكه‌م و هاوشانی گه‌ل و وڵاته‌كه‌م به دۆست و پاڵپشتی یه‌ك ده‌مێنینه‌وه.
له‌كۆتایی دیداری ماڵئاوایی له‌فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، قه‌ڵغان و رێزلێنانی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رك و كاره‌كانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه پێ به‌خشرا.
بڕیاره له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆلۆنێل جولیات، له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا جێگره‌وه‌كه‌ی دیاری بكرێت.