هۆڵه‌ندا له پشتیوانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وه‌زیری پێشمه‌رگه و كونسوڵی گشتی هۆڵه‌ندا له‌هه‌رێم و، راوێژكاری هێزه‌كانی هۆله‌ندا پێداگری ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه لۆجیستی و سه‌ربازییه‌كان له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئێستای تیرۆریستان و جموجۆڵه‌كانیان، هاوكات به‌بایه‌خه‌وه گرنگی پڕۆسه‌ی رێفۆرمی سه‌ربازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و رۆڵی راوێژكارانی هۆڵه‌ندی له فراوانكردن و خێراتركردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
ئەمڕۆ ٢/٦/٢٠٢١ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له هانس ئهیكهربوم، كونسوڵی گشتی هۆڵه‌ندا له‌هه‌رێم و كۆلۆنێل یان راوێژكاری هێزه‌كانی هۆڵه‌ندا و پاشكۆی سه‌ربازی كونسوڵخانه‌ی ئه‌و ووڵاته له‌هه‌ولێر كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەفسەرانی باڵای وەزارەت ئامادەیبوون. تیایدا هه‌ردوولا دواین پێشهاتە سەربازییەکان و مەترسی سەرهەڵدانەوەو جمۆجۆڵه نائاساییه‌كانی تیرۆرستانی داعش به‌دیاریكراوی لە ناوچە كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
كونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندا له‌هه‌ولێر، خواستی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌شداری كارا و زیاتریان له هه‌رێم ئاشكراكرد و بۆ ئه‌مه‌ش ووتی:" وه‌ك هۆڵه‌ندا له‌پشتیوانی پێشمه‌رگه‌و پێشخستنیان به‌رده‌وام ده‌بین".
له‌سه‌ر پرسی چاكسازی وەزیری پێشمـەرگە رایگه‌یاند: پڕۆسەی رێفۆرمی سه‌ربازی و خۆڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە به‌رده‌وامی هه‌یه‌و، له‌و باره‌یه‌وه‌ش به‌بایه‌خ و گرنگی زۆره‌وه رۆڵ و كاریگه‌ری راوێژكارانی هۆڵه‌ندی خسته‌ڕوو، كه له‌سه‌ره‌تاوه به به‌رده‌وامی له پێشخستن و سه‌ركه‌وتنی رێفۆرمی پێشمه‌رگه‌دان.
كۆلۆنێل یان، راوێژكاری سه‌ربازی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر، ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد لە پڕۆسەی چاکسازی هێزەکانی پێشمەرگە و هەوڵەکانیان بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکان و بەردەوام بوونیان لە هەنگاونان بەرەو چاکسازی زیاتر، بۆ ئەم مەبەستەش وتی: هەموو پشتیوانیەکی لۆجیستی و سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و دەکەین و دەمانەوێت تیرۆر و تیرۆریستان بنبڕ بکەین و ئەمەش بە هەوڵی هەموان دەبێت.