هێزەکانی پشتیوانی دووی یەکەی ۷۰ دەگەڕێتەوە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوای ئهوهی فەرماندەیی هێزەکانی یەکەی ۷۰ ی پێشمەرگە له نامهیهكدا ئامادەیی فەرماندەییەکەی بۆ وەزیری پێشمەرگە دەربڕیوه، کە هێزەکانی پشتیوانی دووی یەکەی حەفتا، بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە،له بهرامبهردا وەزیری پێشمەرگە، ستایشی بڕیاری گەڕانەوەی هەردوو هێزەکانی پشتیوانی (یەک و دوو)ی یەکەکانی حەفتاو هەشتا دەکات، لە چەقی بەرپرسیاریەتی نیشتمانیی و نەتەوەییانەش، بۆ دروستکردنی هێزێکی یەکگرتووی سەربازیانەی سەردەمی داوا دەکات، لەهەنگاوەکانی دادێت سەرجەم هێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا کۆببنەوە.
هەنگاوی گەڕانەوەی هێزەکان بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە لەئەنجامی خێراترکردنی پڕۆسەی رێفۆرمی سەربازییە و ئاراستەی کاروانی چاکسازیش لەوەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت. لەسەر ئەو پرسەش ئەمڕۆ ۲۱ی ٦ی ۲۰۲۱ ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق، لەمیانی دیداری لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە، دەستخۆشی لەو هەنگاوانە کردو راشیگەیاند: دۆخی ئێستا و داهاتووی ناوچەکە، پێویستی بە یەکڕیزی و یەکگرتوی هێزێکی نیشتمانی تۆکمەی پێشمەرگە هەیە،
لەمبارەیەوە هاوکاری و هەمەئاهەنگیەکانمان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.