وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر شەهیدکردنى پێنج پێشمەرگەى کوردستان: پێشتر هۆشدارى ڕوودانى ئەم کارەساتەمان دابوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- هەر بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاوى کردەوە کە "بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١، هێزێکی پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لە چیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، لەلایەن هێزێکی (پەکەکە)ەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە، لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون چوار پێشمەرگەی تریش برینداربوون".
وەزارەتى پێشمەرگە باس لەوە دەکات کە پێشتریش هۆشدارییان دابوو لە ئەگەری ڕوودانی ڕووداوی لەو شێوەیە و "دەبێ هەمووان ڕێز لە سنووری هەرێم بگرن و ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان نەخەنە مەترسییەوە".