وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر شەهیدکردنی پێشمەرگەیەکی دیکە: پەکەکە بەم کردەوانە ناگاتە هیچ ئامانجێک و ته‌نها گه‌له‌كه‌مان باجی گەورە ده‌دات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکی لە سنووری زاخۆ راگەیاند. له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، ئه‌وە جاری دووه‌مه رووداوی نه‌خوازراوی له‌و شێوه‌یه رووده‌دات، لەم بارەوە وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە "ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌م جۆره كرده‌وانه به‌توندی ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین كه دواجار به قازانجی دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان ته‌واو ده‌بێت و بانگ له ته‌واوی هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ین، بۆ نیشاندانی رۆڵی كارا و كاریگه‌ریان له راگرتنی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه و پاراستنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا رۆڵ بگێڕن.".
وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە "هێزه‌كانی پەکەکەش دەبێت لەوە تێبگەن، بەم کردەوانەیان هیچ ئامانجێک بەدی نایه‌ت و ته‌نها گه‌له‌كه‌مان باجی گەورە ده‌دات، هێزەکانی پێشمەرگە لە ئاست بەرپرسیارێتی گەورەی سەرشانی خۆیاندا دەبن، لەپاراستنی شار‌و گوندەکان و خەڵکی کوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێم له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتی کردووەتەوه، كه پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێم له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كارهكانیەتی و رێگه نادات هیچ هێزو لایه‌نێك سنوره‌كانی بخاته مه‌ترسیه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش به مافی خۆی ده‌زانێت به‌هه‌موو هێزه دیموكراتخواز و وڵاتانی دۆست رابگه‌ینێت، كه ئه‌ركی پێشمه‌رگه پاراستنی ئاشتی و ئازادی و راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە، نه‌ك شه‌ڕێكی نه‌خوازراوی ده‌ستدرێژیكارانه.
لە کۆتاییدا وەزارەتی پێشمەرگە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسه‌نگه‌رانی شەهید رەزوان کردووە.