Skip to the content

ئەمینداری_گشتی وەزارەت پێشوازی لە نوێنەرو کەس وکاری پێشمەرگە بێ سەرو شوێنەکان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی٢٠٢٢/٦/٧ ، فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، لەدیوانی وەزارەت، پێشوازی لە نوێنەرو کەس وکاری پێشمەرگە بێ سەروشوێن بوەکانی شەری دژ بەتیرۆرستانی داعش کرد.
لە دیدارەکەدا ئەمینداری گشتی وەزارەت، بە کەس و کارو نوێنەرانی پێشمەرگە بێ سەرو شوێن بووەکانی راگەیاند: کە هەموو هاوکاری و کارئاسانیەک دەکەین بۆ خانەوادەی ئەو پێشمەرگانەی، کە لەشەری دژی تیرۆرستانی داعش ئازایانە پارێزگاریان لە خاکی پیرۆزی کوردستان کردووە.