خولی پەرەپێدانی ئەفسەران کۆتایی هات
![](/media/6330/خولی-پەرەپێدانی-ئەفسەران-کۆتایی-هات-01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132673064420000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ٣/٦/٢٠٢١، رێورەسمی كۆتایی خولی بنەڕەتی پەرەپێدان بەتواناکانی ئەفسەران لە بەڕێوەبەرایەتی گەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، كە ماوەی حەوت رۆژ بەردەوام بوو.
لەوبارەیەوە، عەمید كامەران محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گەیاندن گوتی: لەماوەی حەوت رۆژدا خولێك لە بەڕێوەبەرایەتی گەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بە رێوچوو، كە چواردە ئەفسەر لە چوار لیوای پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداریان تێدا كردبوو.
گوتیشی: ئامانج لەو خولە پێگەیاندنی مامۆستای مەشقە، بۆئەوەی لە داهاتودا ئەركی بەڕێوەبردنی خولی لەو جۆرە لە لیوا و فەوجەكان لە ئەستۆ بگیرێت، بەردەوامیش دەبین لە كردنەوەی خولی لە و جۆرە لە داهاتودا.