Skip to the content

‎شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی وەزارەتی دارایی وئابوریان کرد.


‎هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەر لەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە 8 ی حوزەیرانی 2021 شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بەسەرۆکایەتی سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و ئەندامێتی فەریق جەبار یاوەر مەندە ئەمینداری گشتی وەزارەت و چەندئەفسەرێکی باڵای وەزارەت سەردانی وەزارەتی دارایی وئابوریان کرد، لەلایەن ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی پێشوازیان لێکرا.
‎لەکۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی بودجەی دیاری کراوی وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەکانی 70 و 80 ی پێشمەرگەیان کرد لەناو پڕۆژە یاسای پێشنیازکراوی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021.
‎هەردوولا لەسەر ئەوە کۆک بوون کەنابێت مافی پێشمەرگە بفەوتوێ و پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە بودجەیەکی شایستەی بۆ دیاری بکرێت.
‎لەتەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا وەزیری دارایی وئابوری ئاوات جەناب نوری جەختی لەوە کردەوە پێشمەرگە سەروەری ئەو وڵاتەیە دەبێت ڕێز لە هەموو مافەکانیان بگیرێت.
‎لەکۆتایی دیدارەکەدا بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری و هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ باشتر کردنی ژیان و بژێوی پێشمەرگە.