لەسنوری گەرمیان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش ئەنجام درا
![](/media/6241/wazaratypeshmargalogo.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132668605180000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٦/٦، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو هێزێکی سوپای عێراقی، بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان، لە گوندەکانی پەلکانە و قۆریچایی سنووری نێوان قەزای کفری و خورماتوو بە مەبەستی شوێنبڕکردن و لەنێوبردنی تیرۆریستانی داعش ئەنجام درا.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا سێ ئۆتۆمبێل سووتێنران و چەندین بنکەی تیرۆریستان خاپوور کران.