وه‌زیری پێشمه‌رگه داوا ده‌كات یۆنان به‌شداربێت له‌پرۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ ۹‌ی ٦ی ۲۰۲۱ شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ستاڤرۆس كریمیس، كونسوڵی گشتی یۆنان له‌هه‌رێم كرد،
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیه‌كان ئاماده‌یبوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه دووپاتی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ یۆنان ده‌كات.
كونسوڵی گشتی یۆنان، وێڕای به‌رزنرخاندنی رۆڵ و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه و فاكته‌رێكی كاریگه‌ری سه‌قامگیریه له‌ناوچه‌كه‌دا، هاوكات ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی.
له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، له‌سه‌ر پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه وێڕای به‌رزنرخاندنی هاوكارییه‌كانی راوێژكارانی سه‌ربازی وڵاتانی هاوپه‌یمانان له هه‌رێم، داوایكرد: وڵاتی یۆنان له‌م پڕۆسه‌یه به‌شداربێت و رۆڵ ببینێت.