وەزیری پێشمەرگە: هێزەکانی ئەڵمانیا پاڵپشتێکی بەردەوامی هێزی پێشمەرگەن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١، بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرک و کاری هەردوو ڕاوێژکاری سەربازی ئه‌ڵمانیا کۆڵۆنێل هۆڵگەر کۆنكڵ و کۆلۆنێل جۆرج، سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەیان كرد و لە مەراسیمێکدا کۆتایی هێنرا بە ئەرکەکانیان سوپاس و رێزلێنانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تیان پێشکەش کرا، هاوكات لە شوێنی ئەوان ڕاوێژکاری سەربازی دکتۆر کای، به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه ناسێنراو وه‌ك راوێژكاری باڵای هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌هه‌رێم دەستبەکاربوو.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ستایشی رۆڵ و ئه‌ركی هێزەکانی ئەڵمانیای کرد‌و ڕایگەیاند : ئێمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی پشتیوانیە به‌رده‌وامه‌كانی ئەڵمانیا دەکەین، کە هەمیشە هاوکار و پاڵپشتێکی بەردەوام بوون لە پرۆسەی مەشق و ڕاهێنان و بەرزکردنەوە و پێشخستنی توانا سەربازی و لۆجیستیەکانی هێزی پێشمەرگە ڕاشیگەیاند: ئه‌رك و ماندووبوونتان به‌رز ده‌نرخێنم و پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی كوردستان شانازی به كاركردن و دۆستایه‌تیتان ده‌كات، لە پرۆسەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش هێزەکانی ئەڵمانیا بەردەوام هاوکار وهه‌ماهه‌نگ بوون لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگه‌دا.
کۆڵۆنێل کۆنکڵ، دڵخۆشی خۆی ڕاگەیاند بە خزمەتکردن لە هەرێمی کوردستان و کارکردن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا. وتیشی: لە ئێستادا یەکگرتنەوەی پێشمەرگە جێگەی دڵخۆشی هەمووانە کە توانراوە چەند یەکه‌یەکی سەربازی بخرێنه سەر وەزارەتی پێشمەرگە و ئەمەش بە هەنگاوێكی گرنگ و پێویست دەزانین بۆ ئایندەی هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستاندا. هەروەها لە پرۆسەی چاكسازی و مه‌شق و راهێنانه‌كاندا هاوکاری و پاڵپشتی هێزەکانی ئەڵمانیای بۆ
وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە.