پێشمەرگە چەند ناوچەیەکی لە داعش پاککردەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- شەوی ڕابوردو لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، هێزەکانی پێشمەرگە، بە پشتیوانی هێزە تایبەتەکانی هاوپەیمانان لە ئاسمان و زەویەوە، لە ناوچەی (کاوێرکەوا – داوێ)، هێرشیان کردە سەر تیرۆریستانی داعش و ناوچەیەکی فراوانیان لێ پاککردنەوە.
لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژران، هەروەها چەند مۆڵگەیەکیان وێران کرا، کەتیایدا دەمانەوە و پیلانی کردەوە تیرۆریستیەکانیان تێدا دادەڕشت، چەند پارچە چەک کەوتنە دەست پێشمەرگە. ئەمە پەیامێک بوو بۆ تیرۆریستانی داعش، کە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، هەموو کات ئامادە و دەست لەسەر تفەنگن بۆ بەرگری کردن لە نیشتیمانی کوردستان.