له كۆلێژی ئه‌ركان ئاماده‌كاری بۆ كۆتایی حهوتهمین خولی پێگه‌یاندنی فه‌رمانده‌و كادری سه‌ربازیی ده‌كرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- كۆلێژی ئه‌ركان، وه‌ك یه‌كێك له‌ناوه‌نده زانستیه‌كانی سه‌ربازیی له هه‌رێمی كوردستان و سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌رده‌وامه له خوله سه‌ربازییه‌كانی و له ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه بۆ كۆتاییهێنان به حهوتهمین خولی پێگه‌یاندنی فه‌رمانده‌و كادری سه‌ربازی و پێدانی بڕوانامه‌ی ماجستێر له بواری سه‌ربازیدا به به‌شداربوانی خوله‌كه.
ڕاگرایەتی کۆلێژی ئه‌ركان، له ئێستادا لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری داناوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر نامه‌ی ماجستێری به‌شداربوان و هەڵسەنگاندنی هەریەک لە قوتابیەکان و تاوتوێكردنی بەرهەمی خوێندنیان ، هه‌روەها راگرایه‌تی كۆلێژ ئاستی سوودوه‌رگرتن و تواناكانی به‌شداربوانی خوله‌كه و پێشبینی رۆڵ و كاریگه‌ربوونیان له ئاینده‌دا له پێشخستنی ئاستی زانستیانه‌ی سه‌ربازی له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا تاوتوێ ده‌كات.
به كۆتایی هاتنی خوله‌كه پۆلێكی دیكه له فه‌رمانده‌و كادری به توانا‌و به زانستێكی به‌رزی سه‌ربازییه‌وه له‌ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ئه‌ركی گرنگی خۆیان ده‌ستپێده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانده‌كرێت رۆڵی كرده‌یی و به‌رهه‌مداریان بۆ به‌هێزكردنی توانای سه‌ربازیی و ئاستی زانستیانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌بێت. هاوكات كۆلێژی ئه‌ركان و هێزه‌كانی هاوپەیمانان هه‌ماهه‌نگیان له نێواندا هه‌یه‌و هاوپه‌یمانان دڵخۆشن به ئاستی كۆلێژه‌كه وه‌ك ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی سه‌ربازی و رۆڵی له پێشخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا.