لهمهراسیمێكدا به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی: وه‌زیری پێشمه‌رگه ستایشی ئه‌رك و ماندوبونی به‌رپرسی باڵای به‌رگری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌كات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- جه‌نه‌ڕاڵ تایگه‌رت، به‌رپرسی باڵای به‌رگری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق كۆتایی به‌ئه‌ركه‌كه‌ی هات و بڕیاره له‌دوو رۆژی دادێ بگه‌ڕێته‌وه ئه‌مریكا.
ئه‌مڕۆ 31ی ئاداری 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتیی و سه‌رۆكی ئه‌ركان و راوێژكاران و به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌ت، پێشوازیكرد له جه‌نه‌ڕاڵ تایگه‌رت، به‌رپرسی باڵای به‌رگری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق و كۆلۆنێل جولیات فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر و تیمێكی یاوه‌ری.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ وه‌زاره‌ت پێشمه‌رگه، گه‌یاندنی په‌یامی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی بوو.
له‌دیداری ماڵئاوایی له به‌رپرسی باڵای به‌رگری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق، وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی فه‌رمانده‌ی باڵای ئه‌مریكا كرد، كه رۆڵی كاریگه‌ر و گرنگی هه‌بوو، له‌هاوكاری و یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه و كۆمه‌كردن و رێكخستنه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌می، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه ووتی: ئه‌و دۆستایه‌تیه لهمێژینهیهتان له‌بیر ناكه‌ین و شانازی به پێكه‌وه‌كاركردن و دڵسۆزیتان ده‌كه‌ین له هاوكاریمان بۆ تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش.
جه‌نه‌ڕاڵ تایگه‌رت، له‌په‌یامی ماڵئاواییدا رایگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان قاره‌مان و نه‌به‌ردی زۆریان تۆماركردوه‌و هێزێكی به‌رگریكاری ئاشتی و دیموكراسی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه، وتیشی: شانازی ده‌كه‌م رۆڵم هه‌بووه له به‌ره‌و پێشبردن و كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌و له‌هزری ئێمه‌و ئه‌مریكادا ئه‌و په‌یوه‌ندییه به به‌رده‌وامی ده‌مێنێته‌وه.
له مه‌راسیمی ماڵئاوایی له به‌رپرسی باڵای به‌رگری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، وه‌زیری پێشمه‌رگه و ستافی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هیوای سه‌ركه‌وتنیان له‌ئه‌ركی داهاتووی بۆ خواست، هاوكات رێزلێنان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان وه‌ك رێزگرتنی باڵا له ئه‌رك و ماندووبوونی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا پێبه‌خشی. هاوكات له‌لایه‌ن عه‌مید روكن محمد سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌ت كه لەگەڵ جه‌نه‌ڕاڵ تایگه‌رت، كۆلێژی ئایزنهاوه‌ری ئه‌مریكایان له زانكۆی به‌رگری نیشتمانیی تەواوکردوە ،قه‌ڵغانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی وه‌ك دیاری به‌خشی به به‌رپرسی باڵای به‌رگری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.