وه‌زیری پێشمه‌رگه پێشوازی له‌شاندێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا ده‌كات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/2 له‌میانی سه‌ردانی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كۆلۆنێل جولیات، بەرپرسی تیمی هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش له‌هه‌رێم كۆلۆنێل سیسی راوێژكاری سه‌ربازی، په‌یامی كۆتایی ئه‌ركی مێجه‌ر لۆكاس- یان گه‌یانده شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له‌دیداره‌كه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی مێجه‌ر لۆكاسی كرد، كه له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌خۆبردووانه و دڵسۆزانه له‌خه‌می به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بووه له‌رێگه‌ی ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌شداریپێكردنیان له‌خوله سه‌ربازییه‌كاندا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، هیواشی خواست له ئه‌ركی داهاتووی سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ خۆی و وڵاته‌كه‌ی و دۆسته‌كانی به‌ده‌ستبهێنێت.