وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی باڵای دەستەی راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان کۆبونەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێبج شەممە 2021/3/11 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له جه‌نه‌ڕاڵ رێدئاوت، فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سوریا و وه‌فدی یاوه‌ری.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی هاوکاری و هەمەئاهەنگییەکانی هاوپەیمانانی کرد، کە بوونەتە هۆکاری گەشەسەندن و پێشوەچوونی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە لەرووی توانستی سەربازیەوە.
كۆبوونه‌وه، پرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی له‌پێكهێنانی ناوەندی هەماهەنگی هاوبه‌ش تاوتوێكرد و هه‌ردوولا به‌گرنگیه‌وه له‌و پرسه‌یان رووانی، به‌دیاریكراوی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كاندا. بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی لەنێوان هەردوولادا هەیەو تیرۆریستان دەرفەتی قۆستنەوەی کاری ترسنۆکانەیان بۆ رەخساوە لەو ناوچانەدا.
له‌لایه‌كی تره‌وه، روبه‌ڕوبونه‌وه‌و رێگری كردن له جموجۆڵ و مه‌ترسیه‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعش به‌درێژایی سنوری نێوان عێراق و سوریا و كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر سه‌قامگیری ته‌واوه‌تی ناوچه‌كه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه راوێژكارانی سه‌ربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌یبوون، پرسی یارمەتی وهاوکارییەکانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تاوتوێكراو له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتیی ده‌سته‌ی راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی یارمه‌تی و هاوکاریەكان، بۆ ئه‌مه‌ش بەڵێنی دا، کە ئەم هاوکارییانە به‌رده‌وامی ده‌بێت.