ئه‌مینداری گشتی پێشوازی له شاندێكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق له هه‌رێمی كوردستان كرد
![](/media/4911/jabaryawarreceiveiraqihighelectiondelegation.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132591097810000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )- ئه‌مڕۆ دووشەممە 2021/3/1 له دیوانی وه‌زاره‌ت، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشوازی له شاندێكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق له هه‌رێمی كوردستان كرد، كه پێكهاتبوون له لیوا حه‌سه‌ن نوری و لیوا موحسین ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه عه‌قید عهبولوەهاب عه‌بدوڵا، به‌رپرسی لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژاردن له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌ی بوو، باسیان له چۆنیەتی ئیشكردن له‌سه‌ر داتاكان و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاروبار‌و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن كرد.