Skip to the content

ئه‌مینداری گشتی پێشوازی له‌ شاندێكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )- ئه‌مڕۆ دووشەممە 2021/3/1 له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێشوازی له‌ شاندێكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌ پێكهاتبوون له ‌ لیوا حه‌سه‌ن نوری و لیوا موحسین ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ عه‌قید عه‌بولوەهاب عه‌بدوڵا، به‌رپرسی لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژاردن له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌ی بوو، باسیان له‌ چۆنیەتی ئیشكردن له‌سه‌ر داتاكان و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاروبارو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن كرد.