بەرپرسی تیمی لۆجستی هاوپەیمانان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی کرد.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/10 لە بەڕێوەبەڕایەتی میرەی گشتی سەر بە وەزارەتی پێشمەڕگە، مقدم ڕەیان خالید صالح بەرپرسی کۆگای سوتەمەنی پێشوازی لە کۆلۆنێڵ ئارنۆڵد بەرپرسی تیمی لۆجستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد.
لەو دیدارەدا بەرپرسی کۆگای سوتەمەنی پوختەیەکی دەربارەی کارەکانیان لە کۆگای سوتەمەنی بۆ شاندی میوان روونکردەوەو خۆشحالی خۆشی بە سەردانیکردنی شاندی میوان دەربری،
لە لایەن خۆیەوە بەرپرسی تیمی لۆجستی هاوپەیمان باسی لە گرنگی کەرتی سوتەمەنی کرد لەبواری سەربازی و ئامادەیی خۆشی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی وەزارەتی پێشمەرگە لە رووی جێبەجێکردنی بەرنامەو پرۆژەکانیان، لەوبواردا .
لەکۆتایی دیدارەکەدا لە لایەن کۆڵۆنێڵ ئارنۆلد خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە مقدم ڕەیان خالید بەرپرسی کۆگای سوتەمەنی لەبەڕێوەبەڕایەتی میرەی گشتی وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەو هەوڵ و ماندوبونیان لەپێناو بەسیستەمکردنی کاری کۆگاکان بەگشتی .