Skip to the content

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆبۆوه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ 16/3/2021 به‌ ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رانی گشتی و ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌ت، كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان ‌ئه‌فسه‌رانی پله‌ باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و تیمیكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كوردستان به‌رێوه‌چوو.

 

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ باس چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ده‌ستپاكی بۆ به‌رپرسانی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ نێویشیاندا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كراو گفتوگۆ له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی فۆڕمه‌كه‌ كرا وبۆئاماده‌بوان شیكرایه‌وه‌.

 

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر له‌وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌ بایه‌خی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كرد له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی پله‌ باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

 

هه‌رله‌وته‌كه‌یدا ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی رایگه‌یاند: ‌پێویسته‌هه‌موان پابه‌ندی یاسا و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ پرسی ده‌سته‌ی پاكی بن.

 

دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆی زیاتر كراو چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و دامووده‌زگاكانی تری حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌تی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بۆ ئاماده‌بوان شیكرایه‌وه‌.