Skip to the content

راوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە تیمی راوێژکارانی سوپای بەریتانیا کرد.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/15 عمید روکن هەژار عومەر راوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە كۆڵۆنێڵ چاڕڵی و كۆڵۆنێڵ ستیڤ ڕاوێژکارانی سوپای بەریتانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

لەو دیدارەدا باس لە پڕۆسەی چاكسازی پێشمەرگە و میکانیزمی بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی چاكسازی کرا كه‌ راوێژكارانی به‌ریتانیا له‌سه‌رتای پرۆسه‌كه‌وه‌ تا ئێستا به‌سه‌رپه‌رشتیكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه‌.

تەوەرێکی دیكه‌ی دیدارەکە دووپات کردنەوە بوو، لە بەردەوامیدان بە هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی راوێژکارانی سوپای بەریتانیا لە کوردستان.

لەلای خۆیەوە عمید روکن هەژار عومەر سوپاسی شاندی سەربازی شانشینی بەریتانیای کردو هاوکارییە لۆجیستیی و راوێژكارییه‌كانی سوپای به‌ریتانیایی به‌رز نرخاند.