Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/3/9 لە دیوانی وەزارەت، فەریق جمال محمد،سەرۆکی هەیئەی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە جەنڕاڵ (فرانسیسکۆ) یاریدەدەری جێگری فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان بۆ کاروباری ستراتیژی وشاندیکی یاوەری کرد.

لەدیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی ئاستی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی هاوپمانان کرا، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی رەوشی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشێوەی گشتی کرا، جەنەڕاڵ فرانسیسکۆ بەڵێنیدا کە هێزی هاوپەیمانان بەردەوام بن لە پێشکەشکردنی هاوکارییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لەلای خۆیەوە فەریق جمال محمد سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوامی هێزی هاوپەیمانانی کرد بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەکاتی شەڕی داعش و بەردەوامبوونیشی لە ئێستادابە هۆکارێکی ئەرێنی و کاریگەر دانا بۆ پێشکەوتنی توانای سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ رووبەرووبونەوەی تیرۆر لەناوچەکەدا.