سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە فەرماندەی دەستەی ڕاوێژکارانی باڵای هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا کرد.
![](/media/5170/jamal-mohammed_met_coalition-delegation_01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132599681590000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنج شەممە 2021/3/11 لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە فەریق جمال محمد، سەرۆکی هەیئەی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە ژەنەڕاڵ ڕێدئاوت فەرماندەی دەستەی باڵای ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا‌و شاندێکی یاوەری کرد.
له‌و دیداره‌دا، هه‌ردوولا باسیان له گرنگیدانی زیاتر به په‌یوه‌ندی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوپەیمانان کردەوە، جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به شه‌ڕی دژ به تیرۆر و هه‌روها هاوكاریه‌كانی وڵاتانی هاوپەیمان كرده‌وه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانیەکان تەوەریکی تری دیدارەکە بوون.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی شاندی میوان و تیمی سه‌ربازیی هاوپەیمانانی له كوردستان كرد بۆ پاڵپشی و هه‌ماهه‌نگیه بەردەوامەکانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.