شاندێكی هاوپه‌یمانان سه‌ردانی كۆلێژی ئه‌ركان ده‌كه‌ن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )- ئه‌مڕۆ دووشەممە 2021/3/1 شاندێكی باڵای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی كۆلۆنێل جولیات، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی كۆلیژی ئه‌ركانیان كردوو له‌لایه‌ن راگر‌و ئه‌فسه‌رانی كۆلێژه‌وه پێشوازییان لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، راگر‌و ئه‌فسه‌رانی كۆلێژ خۆشحاڵی خۆیان به سه‌ردانی شانده‌كه‌و په‌یوه‌ندی نێوانیان ده‌ربڕی و پاڵپشتی هاوپه‌یمانیان له كۆلێژه‌كه به گرنگ دانا، هه‌ر له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی هاوپه‌یمانان سه‌رنج و داواكانی كۆلێژییان به‌هه‌ند وه‌رگرت له باره‌ی خوله‌كان و تاقیكردنه‌وه له زمانی ئینگلیزی‌دا.
لای خۆشیانه‌وه شاندی هاوپه‌یمانان به‌ڵێنی به‌رده‌وامبوونیان بۆ پاڵپشتی و هاوكاری كۆلێژه‌كه دووپاتكرده‌وه.