لەیادی کیمیابارانی هەڵەبجە ساتێک بەبێدەنگی وەستاین
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/3/16 به‌ئاماده‌بوونی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتیی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و ئه‌فسه‌رانی پله باڵا و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ رێزگرتن له‌قوربانیانی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه خه‌مناكه ساتێك به‌بێده‌نگی وه‌ستان.
33 ساڵ لە مەوبەر ڕژێمی فاشیست و دیكتاتۆری بەعس بە چەكی كیمیاوی شاری هەڵەبجەی قارەمانی كیمیابارانكرد و لە ماوەیەكی یەكجار كەمدا جه‌سته پاكهكان كه‌وتن و هه‌ناسه‌كانیان خامۆشكران، كه‌سوكارمان له هه‌ڵه‌بجه و له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان، كه دووچاری سته‌م و چه‌وساندنه‌وه بوون، تاكه تاوانیان ئه‌وه‌بوو كوردبوون و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمێكی سته‌مكاردا ده‌ژیان.
له‌م یاده‌دا داواده‌كه‌ین، قه‌ره‌بوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی ئازیز و خه‌ڵكه‌كه‌ی و كه‌سوكاری شه‌هیدانی بكرێته‌وه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی دهربهدهركراون و ماڵ و موڵكیان سوتێنراوه.
لەم ساڵڕۆژە خەمناكەدا سەری ڕێز‌و نەوازش بۆ شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان دادەنوێنین و دەخوازین خزمەتی زیاتری هەڵەبجەو هەڵەبجەییەكان بكرێت.