نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له هه‌ولێر كرایه‌وه‌و ئاماده‌یه بۆ پێشوازی و چاره‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )- ئه‌مڕۆ دووشەممە 2021/3/1 له هه‌ولێری پایته‌خت، نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌ر به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی كاروباری پزیشكی گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به فه‌رمی كرایه‌وه‌و له چه‌ندین بواری چاره‌سه‌ركردندا ئاماده‌یه بۆ پێشوازیكردن له پێشمه‌رگه.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر دانا، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت بۆ (سه‌نته‌ری میدیا) رایگه‌یاند، له‌مڕۆ 1/3/2021 ه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له هه‌ولێر به فه‌رمی كرایه‌وه‌و ئاماده‌ین بۆ پێشوازیكردن و چاره‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ئێستادا وه‌ك قۆناغی ده‌ستپێك له به‌شه‌كانی ئێسك و شكان و هه‌ناو و پێست و قوڕگ‌و لوت و گوێ و ده‌مارو بڕبڕه‌ی پشت و گورچیله‌و میزه‌ڕۆ، له رێگه‌ی پزیشكی گشتی و تیمێكی ته‌ندروستی لێهاتوه‌وه بینین و پشكنین و چاره‌سه‌رییه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌رێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له هه‌ولێر، روونیشكرده‌وه كه، به‌شه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه دابه‌شكراون به‌سه‌ر رۆژانی هه‌فته‌دا به‌مشێوه‌یه:
یه‌ك شه‌ممه: ده‌مارو بڕبڕه‌ی پشت / قوڕگ و لوت و گوێ.
دوو شه‌ممه : ده‌مارو بڕبڕه‌ی پشت / ئێسك و شكان/ پێست.
سێ شه‌ممه: گورچیله‌و میزه‌ڕۆ.
چوارشه‌ممه: پێست.
پێنج شه‌ممه: هه‌ناو / گورچیله‌و میزه‌ڕۆ/ ئێسك و شكان.
هاوكات به‌شه‌كانی تیشك، ده‌رمانخانه‌و تاقیگه له هه‌موو رۆژانی هه‌فته‌دا كراوه‌ن و ئاماده‌ن بۆ خزمه‌تگه‌یاندن به پێشمه‌رگه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، دكتۆر دانا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه وه‌ك قۆناغی سه‌ره‌تا له ئێستادا ته‌نها ده‌توانن پێشوازی له خودی پێشمه‌رگه به‌بێ جیاوازی له سه‌رتاسه‌ری كوردستان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، ئه‌وه‌شی وت كه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م هه‌ر ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه بیه‌وێت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان بكات بۆ چاره‌سه‌ری پێویسته له یه‌كه‌كه‌ی خۆیه‌وه نوسراو ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری پزیشكی گشتی وه‌زاره‌ت بكات و له‌وێوه ده‌نێردرێت بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه، به‌ڵام له داهاتوویه‌كی نزیكدا فۆرمی تایبه‌ت دروست ده‌كه‌ین و ئه‌وكات له یهكهكانهوه فۆرمه‌كه پڕ ده‌كرێنه‌وه‌و ئه‌فسه‌ران و پێشمه‌رگه‌كان ده‌توانن راسته‌وخۆ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن.
له‌رووی ئاسانكاری باشتر بۆ زانینی شوێن و گه‌یشتنی پێشمه‌رگه‌كان به نه‌خۆشخانه‌كه به تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێرو ناوچه دووره‌كانن.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كه‌وێته پشت گوندی كۆری له باكوری سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێری پایته‌خت.
نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له هه‌ولێر، له‌لایه‌ن حكومه‌ت و سوپای ئه‌ڵمانیاوه وه‌ك دیارییه‌كی تایبه‌ت بۆ پێشمه‌رگه دروستكراوه‌و پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كردووه. له‌سه‌ر رووبه‌رێكی فراوان و به شێوازێكی سه‌رده‌میانه بنیاتنراوه‌و پلان هه‌یه پهرهیپێبدرێ و له داهاتوودا ببێته ناوه‌ندێكی پزیشكی سه‌ربازی و خزمه‌تی فراوانتر‌و زیاتر به پیشمه‌رگه‌ی كوردستان بكات.