پیرۆزبایی وەزیری پێشمەرگە بەبۆنەی 30 ساڵ بەسەر یەکەم ڕاپەرینی مەزن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ هەینی 2021/3/5 به‌ر له 30 ساڵ، به‌روحێکی نەبەردانەی كوردایه‌تی و نیشتمانپهرهوهریهوه، هه‌مووان پێكه‌وه، بە بێ جیاوازی، بووینه ره‌مزی مقاوه‌مه‌ت و به‌رگری له ماف و به‌ها پیرۆزه‌كانی كورد‌و كوردستانیان، پیرو گه‌نج و جه‌وان، پێشمه‌رگه و ئه‌هلی شار و شاخ، به یه‌كه‌وه له‌ژێر چه‌تری به‌ره‌ی كوردستانیدا، جاڕی وه‌ده‌رنان و ره‌تكردنه‌وه‌ی زوڵم و زۆرداری دوژمنی گۆڕ به‌گۆڕی به‌عسیان دا.
راپه‌ڕین، به‌ته‌نها به‌په‌رچدانه‌وه‌ی زۆڵم و ناحه‌قی نه‌بوو، به‌ڵكو وه‌چه‌رخانێكی تازه‌و ئاهێكی تازه‌ی به‌به‌ر كورد و دۆسیه‌كه‌ی كرده‌وه، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی حكومه‌تی کوردستان و گه‌یشتن به ئه‌مڕۆ، به‌رهه‌می راپه‌ڕینی مه‌زن و شكۆدار بوو، ده‌بێت هه‌مووان به‌چاوی رێز و گه‌وره‌ییه‌وه له‌م رۆژه پڕ لهقارهمانیهتیه بڕوانین، كه چۆن به‌و چه‌ك و تفاقه كه‌مه‌ی له‌به‌رده‌ست بوو، سوپایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وكاتی پێ تێكشكێنرا و ته‌سلیم به‌ئیراده‌ی پۆڵاینی گه‌له سته‌مدیده‌كه‌مان كرا، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی هه‌یبه‌ت و كه‌رامه‌تی تاكی كورد، كه وه‌ك هه‌میشه ئازایه‌تی و نه‌به‌ردی به به‌ردا كردووه.
خوازیارین یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه ببێته هانده‌رێكی باشتر بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان .
لە یادی ۳۰ ساڵەی ڕاپەڕیندا، شانازی بە سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەکەین، کە ڕویەکی جوان و به‌هێزی پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستانه. لەئەمڕۆشدا بە ئەرکی سەرشانی خۆمانمان زانیوە، کە خزمەتی باشتر‌و چاکتری پێشمەرگە بکەین، هێزی پێشمەرگە کە داینەمۆی ئەو راپەڕینە بوو، شایەن بەوەیە ژیانێکی شیاوتر و گوزەرانێکی چاکتریان هەبێت.
دەخوازین، ئەو یادە پیرۆزه ببێتە وەچەرخانێکی گرنگی بەخۆداچوونەوەو دانانی ستراتیژیه‌تێكی دوور مه‌ودا له پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان وهێنانه‌دی ده‌ستكه‌وته به‌دی نه‌هاتووه‌كان، له‌سه‌رووی هه‌موانیشه‌وه پێكهێنانی هێزێكی یه‌كگرتوویی کوردستانیی، تا لەو رێگەیەوە بەها نیشتمانیی و نەتەوەیەکانمان پارێزراو بێت و کاربکرێت بۆ بەدیهێنانی مافە بەدەست نەهاتووەکانمان.
بۆیه ئه‌ركی پێشمه‌رگه و خه‌باتگێران و نیشتمانپهرهوهرانی دوێنێ و ئه‌مڕۆیه، وه‌ك هه‌میشه ببنه قه‌ڵغانی پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه و سه‌رخستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌مان.
له‌یادی راپه‌ڕیندا سڵاو له‌هه‌موو تێكۆشه‌رانی راپه‌ڕین.. له‌هه‌موو پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان...چه‌پكه گوڵی رێز‌و وه‌فا بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی راپه‌ڕین و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان.