Skip to the content

پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای ڕێزلێنانی پێشمەرگە دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/10 بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژه‌یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه‌، لیژنەكه‌ بەسەرپەرشتیی (ڕێڤینگ ھروری) سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک ‌و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌، لەگەل نوێنەرانی سەربازیی سەرۆکایەتیی ھەرێم و نوێنەری بەرێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگە کۆبووەوە.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەسەر بابەتی پڕۆژەیاسای ڕێزلێنانی پێشمەرگە كراو سەرجەم کێشە یاساییەکانی خرایه‌ڕوو، ھەردوولا کۆکبوون لەسەر ھاوکاری و ھەماھەنگیی زیاترى نێوانیان.

هه‌مان رۆژ لیژنەی کاروباری پێشمەرگە ر لەگەڵ نوێنەرانی بەرێوەبەرایەتیی خانەنشینی کۆبووەوەو چەندین پرسی گرنگ تاووتوێ کران، لەوانەش مادەی دەیەم بڕگه‌/2، لەیاسای ژمارە 38ی ساڵی 2007، یاسای راژه‌و خانه‌نشینیی پێشمه‌رگه، کەدەڵێت: "ماوەی ئەو خزمەتەی کەپێشمەرگە پێش 1991/3/5، یان ئەوەی لەمەیدانی جەنگدا یاخود لەناوچەی جموجۆڵی سەربازی بەسەربردبێ، کەھێزەکان و کەرتە ھاوبەشەکان بەفەرمانی وەزیر دەستنیشان دەکرێن بەخزمەتێکی دوو چەندانە بۆ مەبەستی خانەنشینی بۆ حیساب دەکرێ)،

لەوبارەیەوە ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ راو بۆچوونی خۆیان بۆ شاندی میوان خستنەڕوو و داوایان کرد ھەموو ھەوڵێک بدەن بۆ چارەسەركردنى تەواوی گرفتەکان.