کولێژی ئەرکانی سەربازی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئەکادیمی هاوبەش واژوو دەکەن.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کولێژی ئەرکانی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و به‌خشینی زانست و زانیاری نوێ به فێرخوازانی خولێکی تایبەتی لەبواری ئەتەکێت و پڕۆتۆکۆلی فەرمی بەڕێوەبرد.
عەمید روکن سالار ئیبراهیم، راگری کولێژی ئەرکان لەچوارقوڕنە بە (سەنتەری میدیا)ی راگەیاند: بۆ یەکەمجارە وەک کولێژی ئەرکان یاداشتی لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ زانکۆیەکی حکومی ئیمزاکردوەو لە رێگەی خول و سیمیناری تایبەتەوە ئامانجمانە پەرەی زیاتر بە بەرزکردنەوەی توانای زانستی و رۆشنبیری گشتیی و هۆشیاری بدەین لەتەواوی بوارەکاندا.
راگری کولێژی ئەرکان رونیشیکردەوە، خولەکە لەلایەن یه‌كه‌ی ڕاهێنانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی کرابۆوەو پێنج ڕۆژی خایاند، خولەکەش بەمەبەستی به‌هێزكردنی بەشداربووان بوو له‌بواری (ئه‌ته‌كێت و پرۆتۆكۆل له شوێنی كاردا) کە 62 ئه‌فسه‌رو پله‌دار بەشداریان کردبوو. لە لایەن بەرێز م. عباس جمعە، وانەکان دەوترانەوە .
هاوکات رۆژی چوارشه‌ممه 24 ی ئاداری 2021 به‌ئامادەبوونی پ. د. ئالان فەرەیدون حمە ئەمین، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و عەمید روکن سالار ئیبراهیم راگری کولێژی ئەرکان و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ پ.د.سۆران ابو بکر و پ.ی.د.دانا احمد، ژمارەیەک لەئەفسەرانی باڵای کولێژو مامۆستایان، مه‌راسیمی كۆتایی خوله‌كه و ئیمزاکردنی یاداشتی لێتێگەیشتنەکە له هۆڵی سه‌رۆك (مام جه‌لال) له‌ناو بینای كۆلێژی ئه‌ركان له چوارقوڕنه به‌ڕێوه‌چوو.
شایه‌نی باسه کۆلێژی ئه‌رکان کۆلێژی سه‌ربازی تایبه‌ته به خوێندنی باڵا (ماسته‌ر) له زانسته سه‌ربازیه‌کان بۆ یەکەمجارە لەگەڵ ناوەندێکی گەورەی ئەکادیمی یاداشتی لێتێگەیشتن بۆ کاری پێکەوەیی هاوبەشی ئەکادیمی ئیمزابکات.