یه‌كخستنی میلاكاتی یه‌كه‌كانی 70 و 80 له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا باسی لێوه‌كرا
![](/media/5070/finance-minister-meeting-with-peshmerga-minister-01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132596907730000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/8 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری و د.عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران به‌ڕێوه‌چوو.
لەو كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و گه‌وره ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه و دارایی و یه‌كه‌كانی 70 و 80 بەشدار بوون.
پرسی یه‌كخستنی میلاكاتی هێزه‌كانی 70 و 80 گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا لایخۆیه‌وه وه‌زیری پێشمه‌رگه هه‌وڵه‌كانی هه‌موولایه‌كی به‌رز نرخاند بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی میلاكی هێزه‌كان كه به‌شێوه‌یه‌ك بێت له‌چوارچێوه‌ی یاسا و عورفه سه‌ربازییه‌كان دابێت و یه‌كچوونێكی گشتیش له‌نێوان هێزه‌كاندا هه‌بێت.
هه‌روه‌ها هیوای خواست كه له بودجه‌ی ساڵی 2021دا میلاكی هێزه‌كانی 70 و 80 جێگیر بكرێت به یهكخراوهیی.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌مووان پێداگریان كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئه‌م پڕۆژه‌یه به خێرایی جێبه‌جێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سوودمه‌ند بن.