وه‌زیری پێشمه‌رگه: ملیاران دینارمان گەڕاندووەتەوە بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوێنێ ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان کۆ بووەوە و به‌رچاوڕوونی پوختی له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌موو ڕووێك و له سێكته‌ره جیاوازه‌كان خسته به‌ر دیدی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانى لیژنه‌ی دارایی.
هاوكات دوای ته‌واوبونی كۆبونه‌وه‌كه، وه‌زیری پێشمه‌رگه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند: پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌نگاوی جددی ده‌نێت، وه‌ك پێشوتریش گوتومانه هێزی پێشمه‌رگه و پڕۆسه‌ی چاكسازی پێویستی به هاوكاری و پشتگیری به‌رده‌وامی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانه و دڵنیاین په‌رله‌مانیش پشتیوانی و چاودێرێكی وردی هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازییه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی ئێستای پڕۆسه‌كه و یه‌كخستن و ڕێكخستنی هێزه‌كان، وه‌زیری پێشمه‌رگه گوتى "ڕەنگه پرۆسه‌كه هه‌ندێك هێواش بڕوات، به‌ڵام هه‌موو پڕۆسه‌یه‌كی له‌و جۆره كات و پشوودرێژی و بناغه‌ی ده‌وێت. دڵنیاین كه له ئاینده‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌مووان دڵمان پێی خۆش بێت و میلله‌ته‌كه‌مان شانازی پێوه بكات، ئه‌مه‌ش به پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك تا بتوانین له ئایندەدا هێزێكی یه‌كگرتووی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌مان هه‌بێت".
له به‌شێكی تری كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه و له وه‌ڵامی نێردراوانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر چاكسازی و پرسى كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی وه‌زاره‌ت، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاشكرای كرد، به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی دارایی هه‌رێم و له ڕێگه‌ی دانانی چوارچێوهكی گونجاوتر بۆ خه‌رجییه‌كان، چه‌ندین ملیار دینار له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، كه په‌یوه‌سته به ڕێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌هه‌ده‌ردان.
له‌كۆتایی كۆنگرهکەدا ، له‌سه‌ر دواكه‌تنی مووچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: دواكه‌وتنی مووچه‌ی هێزه‌كانمان له لیوا هاوبه‌شه‌كان ته‌نها كێشه‌یه‌كی هونه‌ری بانكییه و لێره‌وه سوپاسی پشوودرێژی هێزه‌كانمان ده‌كه‌ین، ده‌زانم جه‌ژنێكی قورس و سه‌ختیان به‌ڕێ كردووه، به‌ڵام دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه مووچه‌كانیان به زیاده‌وه وه‌رده‌گرن و له دوو هه‌فته‌ی دادێ قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.