وەزارەتی پێشمەرگە خەمبارى خۆى بۆ گیانلەدەستدانى دوو پێشمەرگە ڕاگەیاند
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە ڕاگەیێنراوەکەى وەزارەتى پێشمەرگەدا هاتووە: "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، لەکاتی چوونیان بۆ وەرگرتنی مووچەکەیان، چەند پێشمەرگەیەکی فەوجی ١ی لیوای ٤ی پیادەی وەزارەتمان تووشی رووداوی نەخوازراوی هاتوچۆ بوون، لەئەنجامدا دوو پێشمەرگەی قارەمان بەناوەکانی (ر. ع/ محمد میرازیز محمد ـ عریف/ شاکر فازڵ حسن)، گیانیان لەدەستدا و پێشمەرگەیەکیش بە ناوی ( ن.ع/ هکار جەعفەر عوسمان) بریندار بوو.
ئەم کارەساتە لە ناخەوە دڵگران و خەمباری کردین، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆمان و خانەوادەکەیان و دۆستان و هاوسەنگەرانیان دەکەین لە پەروەردگاری میهرەبان، داواکارین کۆچکردووان جێگەیان بەهەشت بێ و سەبووری هەموو لایەک بداتەوەو شیفای خێراش بۆ برینداری ئەم رووداوە دەخوازین.