پێشمه‌رگه له مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر هۆشیار ده‌كرێته‌وه
![](/media/6034/wazaratypeshmargamadahoshbar01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132658824480000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له نێو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ناساندنی یاسای ژماره ١ی ساڵی ٢٠٢٠ى "به‌رنگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قلییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان"، تیمێكی هاوبه‌شی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، سه‌رجه‌م لیوا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر دەکاتەوە.
بۆ ئەم مه‌به‌ستەش دوێنێ ڕێکەوتى ٢٠٢١/٥/١٨ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له نێوان سه‌رۆكی دادگای سه‌ربازی و به‌رێوه‌به‌ری هۆشیاریی نیشتیمانی و پزیشكی ده‌رمانسازی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو و قسە لە سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و بابه‌تانه کرا کە پێویسته ئاراسته‌ی پێشمه‌رگه بكرێت چ له ڕرووی شیكردنه‌وه‌ی یاسا و كاریگه‌رییه ته‌ندروستییه‌كان و چۆنیه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌یان.