شاندێکی باڵای فه‌ره‌نسا لەگەڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه باسی مەترسییەکانی داعشیان لەسەر هەرێمی کوردستان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢٤/٥/ ٢٠٢١ شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ فرانسواز دوماس سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرگريی نیشتمانی و سەربازی لە پەرلەمانی فەرەنسا و فیلیپ مایەر و گوێندال رۆیلارد ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و برۆنۆ ئۆبێرت باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و ئۆلیڤیێ دیکۆتینى و کۆنسوڵی گشتيی فەرەنسا لە هەولێر کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بە ئامادەبوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال محەمەد سه‌رۆكی ئه‌ركان، تاوتوێی بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و دوایین چالاكی و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تیرۆریستانی داعش كرا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: به‌گۆڕینی ته‌كتیكی داعش و به‌رده‌وامی بڵاوبونه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای توندڕه‌وی مه‌ترسیه‌كانی تیرۆر زیاتر بووه‌و له‌مڕۆشه‌وه پێویستمان به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌كه، وتیشی: "به‌ناوی گه‌ل و حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانمان، سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ین، كه دۆستایه‌تی له‌مێژینه‌ی نێوانمان به‌رده‌وامی هه‌یه و له پشتیوانی و هاوكاری و یارمه‌تیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ش، فه‌ره‌نسا و هێزه‌كانی رۆڵی به‌رچاو كاریگه‌ریان گێڕاوه".
سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرگريی نیشتمانی و سەربازی لە پەرلەمانی فەرەنسا، ستایشی رۆڵی قاره‌مانانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد له‌تێكشكاندنی داعش له‌سه‌ر زه‌وی و راشیگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌یه له داهاتوودا له‌هه‌موو روێكه‌وه شێوازی هاوكاری و یارمهتیهكانمان له‌به‌رامبه‌ر رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وامی هه‌بێت.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا و دیپلۆماتكارانی ئه‌و وڵاته جەختیان لە بەردەواميى یارمەتی و پشتیوانى و ههماههنگييان له‌گه‌ڵ پێشمەرگە كرده‌وه. هاوكات دووپاتیانكرده‌وه: به‌بایه‌خه‌وه ده‌ڕواننه پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو بنبڕكردنی ته‌واوه‌تی تیرۆر و پاراستنی سه‌لامه‌تی و ئاسایشی جیهان.
له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، له‌سه‌ر پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه، وێرای به‌رزنرخاندنی هاوكارییه‌كانی راوێژكارانی سه‌ربازی دەوڵەتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێم و رۆڵیان له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازی پێشمه‌رگه، داوایكرد به‌شداری فه‌ره‌نسا له‌م پڕۆسه‌یه فراونتر و زیاتر بكرێت.