مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە دەستی پێ کردەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی پڕۆگرامی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە، مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانى پێشمەرگە دەستی پێ کرد.
لەو بارەیەوە، لیوا عەبدوڵا کەریم محەمەد بەرێوەبەری مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە لەو بارەوە گوتى "لە ژێر ڕۆشنایی پڕۆگرامی مەشق و ڕاهێنانی دەرچوو لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی، دەستمان بە پرۆسه‌ی مه‌شق کردوەتەوە و بە گوێره‌ی ئه‌و بهرنامهبەى کە دامانڕشتوە، كاته‌كانی به‌رێوه‌چوونی مه‌شق و راهێنانه‌كان و ئه‌و خولانه‌ی پێویسته به‌سه‌ر لیوا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش كراوه و له‌كاتی خۆیان ئه‌نجام ده‌درێن".