نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە خزمەت هێزی پێشمەرگەی کوردستاندایە
![](/media/5941/nakhoshkanaepeshmarga1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132653751480000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەراگەیێندراوێک، نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر ئاگاداری ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەکاتەوە کە پێویستیان بە پشکنینی پەتای کۆڕۆنا هەیە، دەتوانن لەرۆژی یەکشەممە ١٦ی ئایار بەدواوە سەردانی نەخۆشخانەی پێشمەرگە بکەن و پشکنینی کۆڕۆنا ئەنجام بدەن.
لەو بەروارە بەدواوە تاقیگەی نەخۆشخانەی پێشمەرگە بەشی پشکنینی کۆڕۆنا چالاک دەکات و پێشمەرگە دەتوانێت بە نیشاندانی ناسنامەی سەربازی، پشکنینی پەتای کۆڕۆنا ئەنجام بدات.