هاوپەیمانان هاوکاری لۆجستی هێزەکانی پێشمەرگەیان کرد
لە درێژەی پەیوەندى و هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دوێنێ بەشێکی دیکە لە کۆمەک و هاوکارییەکانی ئەو هێزانە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی میرەی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەوبارەیەوە، کۆڵۆنێڵ ویل دایڤس ڕاوێژکاری سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، گوتى: لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو، هێزەکانی هاوپەیمانان بە چەند بەشێک هاوکاری و پاڵپشتی دارایی و لۆجستیی وەزارەتی پێشمەرگەی کردووە، ئەم هاوکارییانەش لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ڕاهێنان و پڕچەککردنى هێزى پێشمەرگە بووە بۆ شکستپێهێنان و لەناوبردنی گرووپى تیرۆریستى داعش لە هەرێمی کوردستان و عێڕاق.
ئەم ڕاوێژکارە سەربازییەى هاوپەیمانان گوتیشی: فەرماندەی هەر یەکەیەکی سەربازی، کە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ڕاهێنان و پڕچەککردنی بۆ لە ناوبردنی داعش، کەلوپەل و پێداویستی پێ درابێت، پشکنینی ئەمنی و لێکۆڵینەوەی تەواوی لە بوارەکانی پەیوەندی بە تیرۆر و گەندەڵییەوە بۆ ئەنجام دراوە کە ئامانجیش لەو کۆمەک و هاوکارییانە، بەهێزکردنی توانای هێزەکانە بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان.
هاوکارییەکانى هاوپەیمانانیش پێک هاتبوو لە گوژمەیەک پارە بۆ مووچەی مانگانەی پێشمەرگەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەک و تەقەمەنی و کەرەستە و کەلوپەلی شەڕ و بڕیار وایە دواتر کەلوپەلەکان به‌سه‌ر لیوا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش بكرێ.
عه‌مید ڕوكن ئه‌میر كه‌ریم خوڕشید به‌ڕێوه‌به‌ری میرەی سەربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، سوپاسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی كرد کە گرنگی بە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دەدەم و هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی بە پێویست زانی، بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت هێزێكی تۆكمه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش ئامادە بکرێت.