وۆركشۆپێكی تایبەت بە سنوورداركردنی چه‌كهه‌ڵگرتن ئەنجام درا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢٠/٥/٢٠٢١ له شاری سلێمانی و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه پێكهاتبوون له عه‌مید شوان مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هۆشیاری نیشتمانی و نوێنه‌رانی دادگای سه‌ربازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لایه‌ن ڕێكخراوی ئاسووده وۆركشۆپێكی داخراو له‌باره‌ی سنوورداركردنی چه‌كهه‌ڵگرتن به‌ڕێوه‌چوو.
له وۆرك شۆپه‌كه‌دا، كه نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و چه‌ند شاره‌زایه‌كی پرسه‌كه تیایدا به‌شداربوون، گفتوگۆیه‌كی داخراو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سنورداركردنی خاوه‌ندارێتی چه‌كهه‌ڵگرتن كرا و بیروڕای ههمهجۆر و پێشنیازی جیاجیا خرایه ڕوو، هه‌روها سه‌رنج له‌سه‌ر یاسای چه‌كهه‌ڵگرتن و مۆڵه‌تدان به هه‌ڵگرتنی چه‌ك تاوتوێ كرا.
هه‌ر له وۆرك شۆپه‌كه‌دا، باس له كۆكردنه‌وه‌ی بیروڕاو پێشنیازه‌كان كرا به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بكرێته ڕاسپارده و پێشنیاز و پێشكه‌ش به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت به ئامانجی ئه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵگرتنی چه‌ك هه‌موار بكرێته‌وه، یاخود یاسایه‌كی نوێ تایبه‌ت به‌و پرسه ده‌ربكرێت.
پرسی چهكههڵكردنی نایاسایی، بوه‌ته پرس و كێشه‌یه‌ك و تا ئێستا لێكهوتهوه نه‌رێنی و تاوان و كاره‌ساتی جیاجیای لێكه‌وتۆته‌وه‌و وه‌ك هۆكارێك كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا‌و ژیانی مه‌ده‌نیه‌ت و ته‌نانه‌ت ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه. له هه‌رێمی كوردستان یاسایه‌كی تایبه‌ت به چه‌ك هه‌ڵگرتن هه‌یه كه یاسای ژماره (١٦)ی ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچوێندراوه.