پلانی مه‌شقی سه‌ربازی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دانرا
![](/media/8890/kwbonawa-peshmargaaa-2.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132828559640000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە٣٠ی ١١ی ٢٠٢١، به‌سه‌رپه‌رشتی لیوا عه‌بدوڵا كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری بەڕێوەبەرایەتی مه‌شق له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م بەڕێوەبەرایەتیەکان و لیواكانی پیادەی وه‌زاره‌ت و نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان، كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه، بۆ دانانی پلانی مه‌شقی سه‌ربازی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌شق، باس له گرنگی ئه‌نجام دانی مه‌شق و راهێنان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرا، تیشكی خسته سەر پابه‌ندبوونی لیوا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان به كاته‌كانی مه‌شق و راهێنان و پابه‌ندبوونیان بە خشته‌كانی مه‌شق و جێبه‌جێكردنی دسپلینه سه‌ربازییه‌كان.
دواتر نوێنه‌ری لیواكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاه‌رتی پێشمه‌رگه، بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی پلانی ساڵی داهاتووی مه‌شق خسته‌ڕوو، ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌كانی مه‌شق له ساڵی داهاتوودا.