تیرۆریستانی داعش، هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمهرگه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- شەوی ۲۹ی ۱۱ی ۲۰۲۱ کاتژمێر ۲۲،۰٥ ی شەو، جارێکی تر، تیرۆریستانی داعش، هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی فەوجی ۲ی لیوای ۹ ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لەسنووری کفری، لە ئەنجامی بەرگریەکی کەموێنەی هێزەکانمان لەو سنوورە، بەخوێنی ئاڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک و برینداربوونی سێ پێشمەرگەی تر، هێرشە تیرۆریستیەکە تێکشکێنرا، هێزەکانی پێشمەرگە لە بهرگریكردن له خاكی كوردستان و ڕاوەدوونانی تیرۆریستان بەردەوامن .