جێگری سەرۆکی ئەڕکان بۆ ئیدارە و میرە سەنگەرەکانی لیوای ١٨ی بەسەرکردەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە٣٠ی ١١ی ٢٠٢١، لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆکی ئەڕکان بۆ ئیدارە و میرە، بەیاوەری عەقید فەرمان زراری جێگری میرەی سەربازی، لە سەردانێکی مەیدانیدا، لیوای ١٨ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی بەسەرکردەوە، لەسنوری چیای قەرەچوغ، لەلایەن عەمید زریان اسماعیل فەرماندەی لیوا و ئەفسەرانی لیوای ١٨ پێشوازییان لێکرا.
مەبەستی سەردانەکەی لیواروکن هۆشمەند بەسەرکردنەوەی سەنگەرەکانی لیوای ١٨ بوو، بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون بوو، لە کەموکوڕییەکانی لیوایەکە.
دوای هەڵسەنگاندنی سەنگەرەکانی لیوایەکە و گوێ گرتنی لەداواکاری و پێویستییەکانی ئەو لیوایە، جێگری سەرۆکی ئەڕکان بەڵێنی دابین کردنی پێداویستییەکان و پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکانی بە لیوای ١٨ دا.