وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندەی لیواکان کۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانده و جێگری فەرماندەی لیواكانی پیادەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبووه‌و، رایسپاردن به‌توندی به‌رپه‌رچی چالاكی و په‌لاماره تیرۆریستیه‌كانی داعش بدەنه‌وه و له ره‌گ و ریشه‌وه هه‌ڵیان بته‌كێنن.
رۆژی سێشەممە٣٠ی ١١ی ٢٠٢١، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محەمەد، سه‌رۆكی ئه‌ركان و هه‌ردوو جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئیداره‌و میره، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانده و جێگرانی لیواكانی پیادەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبووەوە.
له‌ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه و ستافی وەزارەت پرسە و سەرەخۆشیان نارد بۆ کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە، بەتایبەت ئەوانەی چەند رۆژی رابردوو لە میحوەری گەرمەسێر گیانیان بەخشی.
دواتر وەزیری پێشمەرگە كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی خسته‌ڕوو. راشیگه‌یاند: وه‌ك له هۆشدارییه‌كانی پێشوترمان، به‌رده‌وام جه‌ختمان له‌سه‌ر ئاماده‌سازی هێزه‌كان كردووەته‌وه، له به‌رامبه‌ر پاراستنی سه‌نگه‌ره‌كان له دوای په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ی داعش و زیندووبونه‌وه‌ی شانە نووستووه‌كانیان، بۆ ئه‌مه‌ش فه‌رمانده‌ی لیواكانی راسپارد، چاوكراوه‌تر و به‌پلانی نوێی جه‌نگی، سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان قایم بكه‌ن و له مه‌ترسی ئه‌و تیرۆریستانه بیانپارێزن.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی ئه‌رك و مه‌هامی فه‌رمانده‌ی لیواكان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد، كه قاره‌مانانه گیانی خۆیان له‌پێناو پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیری خاكی كوردستان به‌خشی.
له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه فه‌رمانی دا، كه سه‌رجه‌م هێزه‌كان پابه‌ندی ئه‌ركی سه‌ربازی و دسپلینه سه‌ربازییه‌كان بن و بۆ ئه‌مه‌ش وتی: هه‌وڵه‌كانمان چڕكردووەته‌وه بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكاری لیواكان و پڕكردنه‌وه‌ی ته‌واوی كهمو كوڕییه‌كان.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: رێگه ناده‌ین خوێنی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو گیانیان به‌ختكرد به‌فیرۆ بڕوات، ده‌بێت تۆڵه‌ی خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه بكرێته‌وه و ناوه‌ستین تا به‌ته‌واوی داعش تێكدەشکێنین.
له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: دوای دروستكردنی ناوه‌نده‌كانی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌یه، كه به‌یه‌كه‌وه هه‌ردوو هێز رۆڵ ببینن له‌و ناوچانه‌ی فه‌راغی ئه‌منی هه‌یه.
كۆبونه‌وه به گوێگرتن له داوا و داواكارییه‌كانی فه‌رمانده‌ی لیواكان كۆتایی هات و له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری پێشمه‌رگه و ستافی باڵای وه‌زاره‌ت به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كانیان دا.