پێشمەرگە پەلامارێکی ترسنۆکانەی تیرۆریستانی تێکشکاند
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- تیرۆریستانی داعش لە پەلامارێکی ترسنۆکانەدا، پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای ٥ی پیادەیان لە تەپکی (کەڵان) لەسنوری کوڵەجۆ دا.
بەداخەوە، چوار پێشمەرگە بریندار بوون و هێزەکانی پێشمەرگەش بەتوندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوە و چەکداران و تیرۆریستانی داعشیان ڕاوناوە، ئێستاش بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە دایە.