Skip to the content

پێشمەرگە پەلامارێکی ترسنۆکانەی تیرۆریستانی تێکشکاند

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  تیرۆریستانی داعش لە پەلامارێکی ترسنۆکانەدا، پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی  هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای ٥ی پیادەیان لە تەپکی (کەڵان) لەسنوری کوڵەجۆ دا. 
بەداخەوە، چوار پێشمەرگە  بریندار بوون و هێزەکانی پێشمەرگەش بەتوندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوە و چەکداران و تیرۆریستانی داعشیان ڕاوناوە، ئێستاش بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی  پێشمەرگە دایە.