جێگری سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە ڕاوێژکاری سەربازیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ڕۆژی دووشەممە ٢٢ ئابی ٢٠٢٢، لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ رۆب درایڤەر ڕاوێژکاری سەربازیی سوپای بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا کە عەمید روکن محەمەد سەعید بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت ئامادەبوو، گفتوگۆ دەربارەی ڕێکخستنی سیستەمی ئیش و کارە ئیدارییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئایندەی دامەزراندنی فیرقە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرا.
هاوکات جێگری سەرۆکی ئەرکان دڵنیایی دا کە هەر کێشە و گرفتێک بەتایبەت لەڕووی رێکخستن و کارئاسانیی ئیداری، بۆ تیمەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە کاتی کارکردن درووست بێت، چارەسەر دەکرێت.
له كۆتایی دیدارهكهدا جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، سوپاسی وڵاتانی هاوپەیمان و تیمی سهربازیی هێزەکانی بەریتانیای له كوردستان کرد کە بەردەوام هاوکاریی لۆجستی و راوێژکاری پێشکەش بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن.