Skip to the content

خولێکی فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ میحوەری ٦ی پێشمەرگە کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- وەکو هەوڵێک بۆ باشترکردنی توانای سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، تیمێکی پزیشکیی وڵاتی هەنگاریا خولێکی فریاگوزاریی سەرەتاییان بۆ میحوەری ٦ی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە.

خولەکە لە رێکەوتی ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢، دەستیپێکرد و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو و لە رێکەوتی ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ کۆتاییهات و تیایدا تیمی پزیشکیی یەکە سەربازییەکانی هێزەکانی  پێشمەرگە لە میحوەری ٦ بەشداربوون.

خولەکە لەلایەن تیمێکی پزیشکیی وڵاتی هەنگاریا بەڕێوەچوو، تیایدا مەشق و ڕاهێنانیان بە بەشداربووان کرد کە تایبەت بوو بە فریاگوزارییە سەرەتاییەکان.